هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌د ئیسماعیل حه‌وێز) یان (محه‌مه‌دی سمایل ئاغای)، ساڵی (1955) له‌شاری كۆیه گه‌ڕه‌كی (هه‌واوان ــ دیانان) هاتۆته دنیاوه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له كۆیه ته‌واوكردووه و ئیتر به‌فه‌رمانبه‌ر دامه‌زراوه. ساڵی (1987) هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچێكی خه‌ڵكی دۆڵی باڵه‌ییان كردووه، ئه‌و دۆڵه‌ی ساڵی (1974ــ 1975) باره‌گای (تیپی مۆسیقای شۆڕش)ی له گوندی (وه‌سان) بوو، ئه‌مڕۆ خاوه‌نی (پێنج) منداڵه.
هونه‌رمه‌ند سه‌ره‌تا وه‌ك (ته‌پڵ كوت) ئه‌ندامی (تیپی مۆسیقی باواجی كۆیه) بوو، دواتر له‌گه‌ڵ ئێمه هاته‌ڕیزی شۆڕشی ئه‌یلول و ئه‌ندامی (تیپی مۆسیقای شۆرش) بوو، له‌دوای نسكۆی شۆڕش وه‌ك ئێمه هاته‌وه هه‌ولێر و لێره‌ش وه‌ك (درامزژه‌ن) و ئامێره‌كانی ره‌زم ئه‌ندامی (تیپی هونه‌ری هه‌ولێر) بوو.
مخابن له‌ڕێكه‌وتی (20 ـ 4 ـ 2013) به‌نه‌خۆشی مێشك دوای چه‌ندینجار نه‌شته‌رگه‌ری سه‌رینایه‌وه، گیانی شادوئارام بێت.
شایانی باسه هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئیسماعیل حه‌وێز، برای هونه‌رمه‌ندی به‌توانا: ئاراس كۆیی و هونه‌رمه‌ند ئاسۆ ئیسماعیلی قوتابی دكتۆرایه .
ئا- وریا ئه‌حمه‌د
هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌د ئیسماعیل حه‌وێز )
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.