رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاوی کردەوە، لانیكهم ههزار و 119 کەسی مەدەنی لە شەڕی رووسیا-ئۆکراینادا گیانیان لەدەستداوە، ھەزار و 790 کەس برینداربوون و بههۆی هێرشهكانهوه سێ ملیۆن و 821 ھەزار و49 پەنابەر روویان کردووەتە وڵاتانی دراوسێی ئۆکراینا.
کۆمیسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان (UNHCR)، لە راگەیەندراوێکدا ئاماری قەیرانی پەنابەرانی ئۆکراینا کە لە سەرچاوەی جۆراوجۆرەوە بەدەستی ھێناوە، بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکان، لە 24ی شوباتەوە تا 26ی ئادار، سێ ملیۆن و 821 ھەزار و 49 پەنابەر لە ئۆکرایناوە روویان کردووەتە وڵاتانی دراوسێی ئەو وڵاتە کە زیاتر لە نیوەی ئەو ژمارەیە پەنایان بۆ پۆڵەندا بردووە.
ئەوەش ئاشکراکراوە کە زۆرینەی ئۆکراینییەکان پەنایان بردووەتە بەر وڵاتانی دراوسێ وەکو پۆڵەندا (دوو ملیۆن و 267 ھەزار و 103 پەنابەر)، رۆمانیا (586 ھەزار و 942 پەنابەر)، مۆڵدۆڤا (381 ھەزار و 395 پەنابەر)، ههنگاریا (349 ھەزار و 107 پەنابەر) و سلۆڤاكیا (272 ھەزار و 12 پەنابەر). ھاوکات لە 18-23ی شوبات ٥٠ ھەزار کەس لە ناوچەکانی دۆنێتسک و لوھانسکهوە چوونەتە ناو خاکی رووسیا.
ئەوەش دەزانرێت کە سەدان ھەزار لەو پەنابەرانەی لە ئۆکرایناوە پەنایان بۆ وڵاتانی دراوسێ بردووە، لەوێوە بەرەو وڵاتانی دیکەی ئەورووپا رۆیشتوون.
هاوكات رێكخراوی كۆچی نێودهوڵهتیی سهربه نهتهوهیهكگرتووهكان (IOM) بڵاوی كردووهتهوه، لهنێو ئۆكراینادا شهش ملیۆن و 500 ههزار كهس دهربهدهر بوون و بهوشێوهیهش لهگهڵ ئهو پهنابهرانهی روویان له وڵاتانی دراوسێ كردووه، كۆی گشتیی ئاوارهكان خۆی له 10 ملیۆن ئۆكرانی داوه.
لەلایەکی دیکەوە لەو راگەیەندراوەدا کە لە لایهن کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان (OHCHR) بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوه لە ٢٤ی شوباتەوە تا 26ی ئادار لانیکەم ههزار و 119 کەسی مەدەنی له شەڕی نێوان رووسیا-ئۆکراینا گیانیان لەدەستداوە و ھەزار و 790 کەسی دیکەش برینداربوون.
لە راگەیەندراوەکەدا جارێکی دیکە ھۆشداریی لەوەش دراوە کە ئەگەری ھەیە ژمارەی کوژراو و برینداران لە ریزی خەڵکی مەدەنییدا زۆر لەو ژمارەیە زیاتر بێت کە تۆمار کراوە.
نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئۆکراینا تەنھا ژمارەی ئەو قوربانییە مەدەنییانە رادەگەیەنێت کە پشتڕاستکراونەتەوە. بەپێی ئاماری لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئۆکراینا ژمارەی قوربانییە مەدەنییەکان ھەزاران کەسن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.