Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 07:59

مەسرور بارزانی و وەزیری وزەی ئیمارات کۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 28 ی ئاداری 2022 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە پەراوێزی کۆڕبەندی جیھانیی وزە لە شاری دوبەی، لەگەڵ سوهەیل مەزروعی وەزیری وزە و ژێرخانی ئیماراتی كۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات و دەرفەتەکانی فراوانکردنی هەماهەنگیی و هاریکاریی لە نێوان هەردوولا لە بوارەکانی وزە و ڕێگاوبان و ھاتووچۆ و گەیاندن کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.