هێزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوای سەربەبەشی پۆلیسی شارەزوور باندێكی 9 كەسییان دەستگیركرد كە بەكارهێنەرو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بوون.
لهراگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه، پاش بەدواداچونەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوا بۆ دەستگیركردنی كەسانی لەیاسا دەرچوو ، پاڵپشت بەزانیارییەكانی هێزەكانی پۆلیس و بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانرا لەچەند چالاكییەكی جیادا 9 تۆمەتبار بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیربكرێن.
پۆلیسی سلێمانی راشیدهگهێنێت: سەرجەم تۆمەتباران بەناسنامە كوردن و توانراوە لە ( ناحەیەی عەربەت و گەرەكەكانی هووانە ، كانی كوردەو سەرچنار) لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێن و بەشێك لەوتۆمەتبارانە لەكاتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەردا دەستگیركراوان.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه بهوهشدهكات: لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران :
چ ، ن ، ف لەدایكبووی 1994 ڕەگەزی مێ
غ ، ج ، ع لەدایكبووی 1987 ڕەگەزی مێ
ل، م ،أ لەدایكبووی 1988 رەگەزی مێ
أ ،ع ، ح لەدایكبووی 1980 رەگەزی نێر
م ، م ،س لەدایكبووی 1985 رەگەزی نێر
ع ، م ، أ لەدایكبووی 1996 رەگەزی نێر
ب،و،س لەدایكبووی 1993 رەگەزی نێر
م،ج،ع لەدایكبووی 1984 رەگەزی نێر
س ، ج ، ع لەدایكبووی 1982 رەگەزی نێر
ههروهها راشگهیاندراوه، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 26 و 30 یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان وكارتێكەرە عەقڵییەكان ڕاگیراون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر لە جۆرەكانی هیرۆین، دەرزی هیرۆین و شیشە و كەلوپەلی بەكارهێنانی مادەكان.
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه، جێی ئاماژەیە بەشێك لەو تۆمەتبارانە پێشینەی تاوانی دزیكردن و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەریان هەبوەو پێشتر سزادراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.