له‌دره‌نگانی شه‌وی چوارشه‌ممه، له‌گه‌ری هه‌ژده‌هه‌م و كۆتایی پالاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به‌جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست‌و دووی قه‌ته‌ر، هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل و پۆلیڤیا رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای هێرناندۆ سیلیس له‌ولاتی پۆلیڤیا ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌رازیل گه‌یشتنی به‌جامی جیهانی له‌ماوه‌ی چه‌ند گه‌ری رابردوو یه‌كلابۆته‌وه، هه‌وڵه‌كانی سامبا بۆ پاریزگاریكردنه له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی، چونكه نزیكترین ركابه‌ری هه‌لبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتینه كه به‌جیاوازی چوار خال له‌خانه‌ی دووه‌م دێت.
له‌هه‌مان كاتدا هه‌ردوو تیپ یاریه‌كی دواخراویان له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر ماوه، بۆیه بردنه‌وه‌ی ئه‌م یاریه بۆ به‌رازیل گرنگه و له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی ده‌مێنێنه‌وه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجامی یاری نێوانیان، هه‌رچی هه‌لبژارده‌ی پۆلیڤیایه له‌خانه‌ی نۆیه‌می پێش كۆتایی دێت و ته‌نیا پانزه خالی هه‌یه.
به‌رازیل له گه‌ڵ پۆلیڤیا یاری هه‌یه

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.