له‌پالاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا باكوور و ده‌ریای كاریبی، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی په‌نه‌ما تۆماركرد.
له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی حه‌ڤده ئه‌مه‌ریكا لێدانی سزای به‌ده‌ستهێنا، كریستیان بۆلیسیچ سه‌ركه‌وتوو بوو له‌جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه‌و گۆلی پێشكه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، خوله‌ك دوای ئه‌م گۆڵه بۆل ئه‌ریۆلا گۆلی دووه‌می بۆ هه‌لبژارده‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستهێا.
ئه‌مه‌ریكا كۆنترۆلی ته‌واوی یاریه‌كه‌ی كردبوو، له‌خوله‌كی بیست و حه‌وت خیسۆس ڤیریرا گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی بۆ ئه‌مه‌ریكا تۆماركرد، له‌كۆتا خوله‌كی گێمی یه‌كه‌م، ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه لێدانی سزای به‌ده‌ستهێنا، كریستیان بۆلیسیچ سه‌ركه‌وتوو بوو له‌جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه‌و دووه‌م گۆلی خۆی به‌لێدانی سزای له‌یاریه‌كه تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م ئه‌مه‌ریكا به‌چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م ئاستی یاریه‌كه هاوسه‌نگ بوو، په‌نه‌ما به‌دوای گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه بوو، له‌خوله‌كی شه‌ست و پێنج كریستیان بۆلیسیچ هاتریكی خۆی له‌یاریه‌كه‌و پێنجه‌م گۆلی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستهێنا، له‌به‌رامبه‌ردا په‌نه‌ما زۆر هه‌ولیدا تا له‌خوله‌كی هه‌شتاو شه‌ش ئه‌نیبال گۆدۆی تاكه گۆلی په‌نه‌مای تۆماركرد.
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مه‌ریكا ته‌واو بوو، به‌م ئه‌نجامه كۆی خاڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووه بیست‌و پێنج خاڵ و له‌خانه‌ی دووه‌م دێت، یاری دوا گه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كۆستاریكایه، بۆیه ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ریش بێت راسته‌وخۆ ده‌كاته جامی جیهانی، به‌پێچه‌وانه له‌ئه‌گه‌ری دۆرانی ئه‌مه‌ریكا هاوكێشه‌كه له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك و كۆستاریكا ئالوگۆری پێ ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.