یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی له‌گه‌ل هێرشبه‌ری پۆله‌ندی یانه‌ی بایره‌ن میونشن رۆبرت لیڤاندۆڤسكی گه‌یشته رێكه‌وتنی سه‌ره‌تایی بۆ په‌یوه‌ندیكردنی به‌ریزه‌كانی ئه‌م یانه‌یه له‌میركاتۆی هاوینه‌ی داهاتوو.
گرێبه‌ستی لیڤاندۆڤسكی و بایره‌ن میونشن له‌هاوینی دوو هه‌زارو بیست‌و سێ به‌كۆتا دێت، بۆیه زۆرێك له‌یانه گه‌وره‌كان چاویان له‌به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی ئه‌م یاریزانه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی بلاویكردۆته‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی له‌گه‌ڵ لیڤاندۆڤسكی گه‌یشتۆته ڕیكه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی و ئه‌م یاریزانه ره‌زامه‌ندی نیشانداوه كه به‌شێك بێت له‌م پره‌ژه‌یه‌ی چاڤی هێرناندیزی ڕاهێنه‌ری یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه دایرشتوه، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی ناوبراو دووپاتیكردۆته‌وه بارسێلۆنا چاوه‌ڕیی لیڤا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری بێت له‌گوشار خستنه سه‌ر یانه باڤاریه‌كه له‌پێناو رازیبوونی بۆ فرۆشتنی ئه‌م ئه‌ستێره پۆله‌ندیه له‌به‌رامبه‌ر بری په‌نجا بۆ شه‌ست ملیۆن یۆرۆ، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ لیڤاندۆڤسكی بریاری خۆی داوه كه ئازه‌روو ده‌كات تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای ئه‌لیانز ئه‌رینا تاقی بكاته‌وه.
بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ لیڤاندۆڤسكی گه‌یشته رێكه‌وتنی سه‌ره‌تایی

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.