یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی دوایین هۆشداری به یاریزانی ئیسپانی یانه‌كه‌ی ماركۆ ئه‌سینسیۆ ده‌دات.
له‌مباریه‌وه ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌وڵاتی ئیسپانیا ئاماژه‌یان بۆكردوه، ئه‌سینسیۆ تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامی كارگێری یانه‌ی ریال مه‌دریدی نه‌داوه‌ته‌وه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی، چونكه بۆندی ناوبراو له‌میركاتۆی هاوینه ته‌واو ده‌بێت، بۆیه یانه‌ی شاهانه هه‌وڵ ده‌دات به‌ر له‌سی حوزه‌یرانی داهاتوو چاره‌نووسی ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی یه‌كلابكاته‌وه.
به‌فرۆشتن یاخود مانه‌وه به‌هه‌مان مووچه‌ی سالانه‌ی ئێستا كه بره‌كه‌ی نۆ ملیۆن یۆرۆیه، هه‌روه‌ها بری یه‌ك ملیۆن نیویش وه‌ك پاداشت به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاست و رۆلی له‌یاریه‌كه‌یان پێی ده‌به‌خشرێت، به‌پێی پێشنیاری كارگێری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ ئه‌سینسیۆ بریتیه له‌نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌هه‌مان بره مووچه‌ی ئێستای، یانه‌ی شاهانه له‌نزیكه‌وه چاوه‌ڕوانی دوایین هه‌لوێست و بریاری ئه‌م یاریزانه‌یه.
ریاڵ مه‌درید هۆشداری به یاریزانی ئیسپانیا ماركۆ ئه‌سینسۆ ده‌دات

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.