Erbil 38°C ھەینی 19 ئەیلوول 01:55

فلیپی كۆتینیۆ ئاماده‌یه‌ له‌پێناو جیابوونه‌وه‌ی له‌ بارسێلۆنا قوربانی دارایی بدات

کوردستان TV
100%


 
ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی فلیپی كۆتینیۆ كه‌ به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلای ئینگلیزی ده‌كات، ئاماده‌یه‌ له‌پێناو جیابوونه‌وه‌ی له‌یانه‌ی بارسێلۆنا قوربانی دارایی بدات.
به‌پێی گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلا، یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ مافی كرینی ئه‌و یاریزانه‌ی هه‌یه‌ له‌میركاتۆی هاوینه‌ له‌به‌رامبه‌ر بری چل ملیۆن یۆرۆ.
 له‌مباریه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی روونیكردۆته‌وه‌ رۆیشتنی كۆتینیۆ به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری له‌یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ خواستی هه‌ردوولایه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ ئه‌م یاریزانه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلا جارێكی دیكه‌ توانی تواناكانی خۆی له‌خولی ئینگلیزی ببینێته‌وه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.