Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 06:50

کازمی لەبارەی سووتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا بڕیاری دا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە جەختی کردەوە کە ئەو ئەفسەرانەی لە پاراستنی بارەگای پارتی لە بەغدا کەمتەرخەمبوون،  سزا دەدرێن.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران بڵاوی کردەوە "بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی هێزە چەکدارەکان کۆبوونەوەی وەزاری ئاسایشی نیشتمانی بەڕێوەچوو."

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە کازمی لە کۆبوونەوەکەدا جەختی کردەوە کە بەتوندی لە بەرامبەر ئەو هەوڵانە دەوەستنەوە کە هەوڵی تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سوکایەتیکردن بە هێما ئاینییەکان و هێرشکردنە سەر بارەگای حزبەکان و موڵکی گشتیی و تایبەتی دەدەن.

هاوکات فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دووپاتی کردەوە کە پێویستە ڕێگە لە هەر ڕەنگدانەوەیەکی خراپ بگیرێت کە ببێتە هۆی قەیرانی سیاسی لەسەر شەقامی عێراقی، هێزە ئەمنییەکانیشی ڕاسپارد کە گرنگی بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان  و بارەگا سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و پاراستنی سەلامەتی و موڵکی هاووڵاتییان بدەن.

کازمی لەبارەی سووتاندنی بارەگای پارتی بەبەرچاوی هێزە ئەمنییەکان بڕیاری دا کە ئەو ئەفسەرانە دەستبەسەر بکرێن و لەکارەکانیان دووربخرێنەوە، بۆ ئەوەی ڕێز لە پابەندبوون بە ئەرکەکانیان بگرن.

سەرۆک وەزیران جەختیشی کردۆتەوە کە پێویستە هێزە ئەمنییەکان پیشەییانە بەپێی ئەرک و یاسا بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و هاووڵاتییان لە بەرامبەر هەر هێرش و دەستدرێژییەک مامەڵە بکەن.  

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.