ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مرۆ دووشه‌م تاوتوێی پرۆژه‌یاسای پاڵپشتی فریاكه‌وتن بۆ ئاسایشی خۆراك و په‌ره‌پێدان كرد، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه پێشكه‌شكران، گفتوگۆی زیاتری پڕۆژه یاساكه بۆ ڕۆژی چوارشه‌م دواخرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌م كۆتایی به تاوتوێ پڕۆژه‌یاسای پاڵپشتی فریاكه‌وتن بۆ ئاسایشی خۆراك و په‌ره‌پێدان هێنا و بۆ دووسبه‌ی ڕۆژی چوارشه‌م دواخرا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاری دابوو كه له ڕۆژی چوارشه‌می داهاتوو دانیشتنی په‌رله‌مان تایبه‌ت به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌نجام بدرێت، واته له‌و ڕۆژه‌دا له په‌رله‌مان پڕۆژه‌یاساكه تاوتوێی زیاتر ده‌كرێت و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریش به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.