سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی شاری به‌غدا ئاشكرایان كرد كه فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی نوێ بۆ به‌ری ڕه‌سافه‌ی شاری به‌غدا دانراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك هێرشكرابووه سه‌ر باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌م ناوچه‌یه‌دا و سوتێنرا.
سه‌رچاوه‌كان ئاشكراشیان كرد: عه‌مید ڕوكن حازم سه‌لمان وه‌ك فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ری ڕه‌سافه‌ی شاری به‌غدا دانراوه له شوێنی لیوا زافر محه‌مه‌داوی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م به فه‌رمانی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لیوا زافر محه‌مه‌داوی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ڕه‌سافه له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه و هه‌روه‌ها ڕاپێچی لێكۆڵینه‌وه‌ش كراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به كه‌مته‌رخه‌م دانرا له ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی تێكده‌ره‌وه هێرشكرابووه سه‌ر باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان و سوتێنرا.
عه‌مید ڕوكن حازم سه‌لمان یه‌كێكه له فه‌رمانده دیاره‌كانی عێراق و هێزی تایبه‌ت و پێشتریش وه‌ك ئه‌فسه‌ر رۆلێكی سه‌ره‌كی گێڕابوو له ئازادكردنی ناوچه‌كانی بێجی و مه‌كحوول و تكریت و فه‌لووجه له ده‌ستی تیرۆریستان.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وه‌زاری ئاسایشی نیشتمانی له‌سه‌ر ڕووداوی هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای لقی 5ی پارتی ڕێكخست.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ڕایگه‌یاند: کازمی لە کۆبوونەوەکەدا جەختی کردبووه‌وه کە بە توندی لە بەرامبەر ئەو هەوڵانە دەوەستنەوە کە هەوڵی تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سوکایەتیکردن بە هێما ئاینییەکان و هێرشکردنە سەر بارەگای حزبەکان و موڵکی گشتیی و تایبەتی دەدەن.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها هێزە ئەمنییەکانیشی ڕاسپارد گرینگی زیاتر بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان و بارەگا سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و پاراستنی سەلامەتی و موڵکی هاووڵاتییان بدەن.
فه‌رمانیشی ده‌ركرد ئەو ئەفسەرانەی كهمختهربوونه له ڕووداوه‌كه‌دا دەستبەسەر بکرێن و لەکارەکانیان دووربخرێنەوە، بۆ ئەوەی ڕێز لە پابەندبوون بە ئەرکەکانیان بگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.