بڕیاره له‌سه‌ره‌تاكانی مانگی چواردا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌رانی دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌ت بكرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوای له گه‌نجینه‌ی شاره‌كان كردووه لیستی مووچه‌ی مانگی 3 ئاماده بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه ماوه‌ی 2 ڕۆژه بڕی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان نێردراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له گه‌نجینه‌ی هه‌رێم به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له سه‌ره‌تاكانی مانگی چواردا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی سێ ده‌كرێـت و له‌ده‌ستپێكیشدا ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه وه‌ریده‌گرن ، دواتریش وه‌زاره‌ت و شوێنه‌كانی دیكه مووچه وه‌رده‌گرن.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ماوه‌ی كه‌متر له 2 هه‌فته‌دا مووچه‌ی ته‌واوی شوێن و وه‌زارته‌كان دابه‌شده‌كرێت.
ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.