سەرۆکی شارەوانی ئیرپین، ئەلێکساندەر مارکوشین لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، ئاشکرایکرد یەکە سەربازییەکانی رووسیا کە پێشتر چووبوونە ناو شاری ئیرپینەوە لە نزیکی کیێڤ بە تەواوەتی کراونەتە دەرەوە.
ئەلێکساندەر مارکوشین رایگەیاند: ئەمڕۆ ھەواڵێکی باشمان ھەیە، شاری ئیرپین رزگارکرا. ئێستا ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوە ئەنجام دەدرێت.
مارکوشین تیشکی خستسەر ئەوەش کە لەبەر ئەوەی مەترسیدارە، ھێشتا رێگا نادەن دانیشتوانی شارەکە بگەڕێنەوە و جەختی لەوە کردەوە کە رەنگە لە ئایندەدا جارێکی دیکە سوپای رووسیا پەلاماری ئیرپین بداتەوە ھەربۆیە سەرگەرمی بەھێزکردنی ھێڵی بەرگریین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.