Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:31

ئیگا سویاتێكی پۆڵه‌ندی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مادیسۆن برێنگلی ئەمەریكی تۆماركرد

کوردستان TV
100%


 لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ماستەرزی مەیامی ئەمەریكی لە یاری تێنسی سەرزەوی و لە ڕكابەریەكانی قۆناغی سێیەمی ئاستی خانماندا، كچە یاریزانی پۆڵەندی ئیگا سویاتێكی پۆلێنكراوی یەكەمی ڕیزبەندی كچە تێنسزانانی جیهان بە دوو كۆمەڵەی بێ‌ بەرامبەر لە مادیسۆن برێنگلی ئەمەریكی و پۆلێنكراوی پەنجاوهەشتەمی ڕیزبەندی جیهانی بردەوە.
 لە یاریەكەدا سویاتێك ئاستێكی بەرزی پێشكەشكردو سێزدەمین سەركەوتنی لەسەریەكی بە ئەنجامی شەش سفر، شەش سێ‌ بەدەستهێناو لە قۆناغی چوارەمیش ڕووبەڕووی كۆری گاوفی كچە تێنسزانی لاوی ئەمەریكی دەبێتەوە.
 لە یاریەكی دیكەی قۆناغی سێیەمی هەمان پاڵەوانێتیدا، كچە یاریزانی ئیسپانی پاولا بادۆسای پۆلێنكراوی پێنجەمی ڕیزبەندی جیهان بە دوو كۆمەڵەی بێ‌ وەڵام شكستی بە یولیا پوتینت سێڤای كازاخستانی و پۆلێنكراوی چلوشەشەمی ڕیزبەندی جیهان گەیاندو خۆی گەیاندە قۆناغی چوارەم، یاریەكە دوو كاتژمێرو بیستویەك خولەكی خایاندو ئەنجامی كۆمەڵەكان شەش سێ‌، شەش دوو بوو، لە قۆناغی داهاتوودا، بادۆسا یاری لەگەڵ لیندا فورڤیر تۆڤای چیكی دەكات.
 


                                                         

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.