Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:34

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا تیپی شارلۆت هۆرنێتس سەركەوتنی به‌سه‌ر تیپی برۆكلین نێتس تۆماركرد

کوردستان TV
100%


لە خولی باسكەی تیپە پیشەگەرەكانی ئەمەریكای ناسراو بە ئێن بی ئەی، تیپی شارلۆت هۆرنێتس سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە سەدونۆزدە خاڵ بەرامبەر بە سەدودە خاڵ لە تیپی برۆكلین نێتسی میوانداری بردەوە.
 لە نیوەی یەكەمی یاریەكەدا، برۆكلین نێتس بە شەست خاڵ بەرامبەر بە پەنجاوشەش خاڵ لەپێش میوانەكەی بوو، بەڵام لە نیوەی دووەم، یاریزانانی شارلۆت ئەم دواكەوتنەیان بۆ سەركەوتن گۆڕی و ڕووبەڕوو بوونەوەكەیان بە جیاوازی نۆ خاڵ بە سوودی تیپەكەیان تەواوكرد، بەم ئەنجامەش شارلۆت هۆرنێتس دووەم یاری لەسەریەك و سیی و نۆیەمین یاری لەم وەرزەی ئێن بی ئەی بردەوە، یاریزان لامێلۆ بۆڵ ڕۆڵێكی كاریگەری لەم بردنەوەی شارلۆت بینی و سیی و سێ‌ خاڵی لە یاریەكە تۆماركرد.
 مێلیس بریجزی هاوكارەكەشی بیست وچوار خاڵی دیكەی بۆ تیپی براوە بەدەستهێنا، لەو لاشەوە یاریزان كیڤن دیورانت بیستوحەوت خاڵی بۆ برۆكلین تۆماركردو تیپەكەشی سیی و شەشەمین یاری لەم وەرزەی خولەكە دۆڕاند.
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.