Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:22

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا تیپی دالاس ماڤریكس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیپی یوتاجازی تۆماركرد

کوردستان TV
100%


 
لە خولی باسكەی پیشەگەرانی ئەمەریكا، تیپی دالاس ماڤریكس بە سەد و چواردە خاڵ بەرامبەر بە سەد و دە خاڵ لە تیپی یوتاجازی میوانی بردەوە.
 لەم یاریەش یاریزانانی هەردوو تیپ لە ڕكابەریەكی بەهێزی یەكتری بوون بۆ تۆماركردنی خاڵەكان، تا لە كۆتاییدا، دالاس ماڤریكس بە جیاوازی تەنها چوار خاڵ سەركەوتنی بەدەستهێنا كە ئەمەش چل و شەشەمین بردنەوەی تیپەكە بوو لەم وەرزەی ئێن بی ئەی.
 لە یاریەكەدا یاریزان لوكا دۆنسیچ ئاستێكی بەرزی لە ڕیزی دالاس پێشكەشكردو سیی و دوو خاڵی بۆ تیپەكەی تۆماركرد، ڕێجی بولۆكی هاوكارەكەشی بیست و سێ‌ خاڵی دیكەی بۆ میواندارەكان بەدەستهێنا، لە بەرامبەریشدا، یاریزان ڕودی جای هەژدە خاڵی بۆ یوتاجاز تۆماركردو تیپەكەشی چوارەم یاری لەسەریەك و سییەمین یاری لەم وەرزەی خولەكە دۆڕاند .
 


                                                          
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.