به‌ردی گورچیله بریتییه له نیشتووی ره‌ق و بچووكی كانزایی و خوێی ترشی له به‌شی ناوه‌وه‌ی گورچیله‌كان.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته د. ئه‌حمه‌د عه‌بدولحه‌مید جاف پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری گورچیله و میزه‌رۆ ده‌ڵێت " به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌و ماددانه‌ی كه ده‌بنه هۆی دروست بوونی به‌ردی گورچیله وون ده‌بن له میزدا به‌ڵام كاتێك میز چڕ ده‌بێته‌وه ئه‌وا ئه‌و كانزایانه ده‌بن به كریستاڵ و به یه‌كه‌وه ده‌نوسێن و ڕه‌ق ده‌بن و ده‌بنه هۆی دروست كردنی به‌ردی گورچیله وه زۆربه‌ی ئه‌و به‌ردانه‌ش پێكهاتوون له كالیسیۆم".
له‌سه‌ر هۆكاری مه‌ترسیدار بۆ دروستبوونی به‌ردی گورچیله د. ئه‌حمه‌د چه‌ند خاڵێك ده‌خاته روو،كه‌بریتین له :
1- كه‌مخواردنه‌وه‌ی شله؛ ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی پێویست ئاو نه‌خورێته‌وه ئه‌وا میز چڕ ده‌بێته‌وه به‌مه‌ش مه‌ترسی دروست بوونی به‌ردی گورچیله زیاد ده‌كات.
2- بۆماوه‌و مێژووی خێزانی.
3- ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز؛ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی به‌ردی گورچیله ده‌بن ئه‌وا ته‌مه‌نیان له نێوان 20 بۆ 70 ساڵ ده‌بێت وه ڕه‌گه‌زی نێر زیاتر له‌بارترن بۆ توشبوون.
4- خۆراك؛ ئه‌و خۆراكانه‌ی ڕێژه‌یان به‌رزه له پرۆتین و سۆدیۆم وه هه‌روه‌ها ڕێژه‌یان كه‌مه له كالیسۆم مه‌ترسی دروست بوونی به‌ردی گورچیله زیاد ده‌كه‌ن.
5- كه‌م جوڵه‌یی
6- قه‌ڵه‌وی
7- به‌رزی فشاری خوێن
8- كێشه‌ی ده‌زگای هه‌رس كردن
هه‌روه‌ها د. ئه‌حمه‌د عبدولحه‌مید له‌سه‌ر نیشانه‌كانی به‌ردی گورچیله ده‌ڵێت"
تاوه‌كو به‌ردی گورچیله نه‌جولێت و نهێیته خواره‌وه ئه‌وا ئه‌سته‌مه هه‌ست به بوونی بكرێت وه كاتێك ده‌جولێت له‌وانه‌یه ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه رووبده‌ن:
1- ئازار له ته‌نیشته‌كانی پشت (كه‌له‌كه) و خوار پهراسوهكان
2- گۆڕان له توندی ژانه‌كه كه له‌وانه‌یه بۆ 20 خولهك تاوه‌كو 60 خولهك بخایه‌نێت
3- ژانه‌كه له كهلهكهوه ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌شی خواره‌وه‌ی سك و بنی سك
4- بوونی خوێن له‌ناو میز یاخود لێڵ بوونی میز
5- زورانهوهی میز
6- هێلنج و ڕشانه‌وه
7- وه هه‌ندێ جار تاو له‌رزیشی له‌گه‌ڵه .
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.