دوای ماڵئاوایی كردنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له قۆناغی پێش كۆتایی پاشكۆی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر، ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ڕایگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت.
مانچینی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه له ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ئاسووده‌یه‌و ئاره‌زوو ده‌كات له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌ركه به‌رده‌وام بێت و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی دیكه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بدات، مانچینی گوتیشی، به‌م دواییه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا قسه‌م كردووه‌و هه‌ردوولامان له‌سه‌ر پلانی ئاینده‌ی هه‌ڵبژارده‌كه هاوڕاین و له ڕۆژانی داهاتوو جارێكی دیكه له‌سه‌ر هه‌مان پرس كۆده‌بینه‌وه‌و گفتوگۆی زێتر ده‌كه‌ین.
جێگای باسه له قۆناغی پێش كۆتایی پاشكۆی پاڵاوتنی مۆندیال له كیشوه‌ری ئه‌وروپاو له ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیای پاڵه‌وانی جامی یۆرۆ له‌سه‌ر یاریگای خۆی به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كدۆنیای باكوور دۆڕاو بۆ دووه‌م جاری له‌سه‌ریه‌ك نه‌یتوانی بگاته یاریه‌كانی جامی جیهان .
ڕۆبێرتۆ مانچینی په‌یامێكی سه‌باره‌ت به‌مانه‌ی له‌ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بڵاوكرده‌وه

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.