ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی "ویڵ سمیس" جگه له‌وه‌ی به‌هۆی هونه‌ری نواندن دووجار خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ر وه‌رگرتووه ،هه‌رده‌م به كه‌سێكی سه‌ركێش و ئاژاوه‌نانه‌وه ناسراوه ،دوای ئه‌وه‌ی له ئاهه‌نگی دابه‌ش كردنی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكاری ئه‌م ساڵ ئاماده‌بوو،توانی بۆ جاری دووه‌م خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری به‌ده‌ست بهێنت، زلـله یه‌ك له پێشكه‌ش كاری ئاهه‌نگه‌كه ده‌دات.
له ئاهه‌نگی دابه‌ش كردنی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكاری 2022 كه‌چه‌ندین ئه‌ستێری سینه‌مای جیهانی ئاماده‌بوون ، یه‌كێك له ئاماده‌بووان هاوسه‌ری ویڵ سمیس بوو كه به‌هۆی نه‌خۆشی قژی سه‌ری ڕووتاوه‌ته‌وه، پێشكه‌ش كاره‌كه ،كه‌ناوی "كریس ڕۆك" به گاڵته‌وه باسی له ڕووتانه‌وه‌ی قژی هاوسه‌ری سمیس كرد ، له‌به‌رامبه‌ردا به‌بیانووی ئه‌وه‌ی گاڵته‌ی به هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه،سمیس چووه سه‌رستێج له‌به‌ر چاوی ئاماده‌بووان زللیه‌كی له پێشكه‌ش كار كریس ڕۆك دا، ئه‌م ره‌فتاره‌ی سمیس كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لحه‌ده‌س
ڤیدیۆ باشترین ئه‌كته‌ری ئۆسكار" ویڵ سمیس" به‌هۆی زلـله یه‌ك هه‌را ده‌نێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.