Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 18:39

سەرۆکی ئۆکراینا داوا دەکات سزاکانی سەر رووسیا توندتر بکرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ئاشکرای کرد کە پێویستە سزاکانی سەر رووسیا توندتر بکرێت و گوتی: ئەگەر بێت و سزاکان بەشێوەیەکی توند جێبەجێ نەکرێت و بەپێی پێویست نەبێت، رەنگە حکوومەتی رووسیا تاوانی زۆر لەوە گەورەتر لەوەی ئێستا دژبە ئۆکراینا ئەنجام بدات و ئۆکرایناییەکان باجی ئەمە بدەن.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ئەوەی بەبیرهێنایەوە کە شاری ئیرپین لە دەست داگیرکەران رزگارکراوە و سوپاسی ئەو لایەن و کەسانەی کرد کە رۆڵیان هەبوو لە رزگارکردنی شارەکە.

سەرۆکی ئۆکراینا ئاماژەی بەوە دا کە سوپای رووسیا بەردەوامە لە کشانەوە لە ناوچەی کیێڤ و رایگەیاند "ناوچە رزگارکراوەکان هێشتا مەترسییان لەسەرە. هەوڵەکانمان بەردەوامە. هێشتا جموجۆڵی سوپای رووسیا لە باکووری ناوچەکە بەدی دەکرێت، هەروەها رەنگە یەکە سەربازییە شکستخواردووەکانیان لە ئایندەدا، جارێکی دیکە هێرشەکان دەست پێ بکەنەوە ھەربۆیە سەرگەرمی بەھێزکردنی ھێڵی بەرگریین.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم هەفتەیە گرووپێک لە پسپۆڕانی بواری ئابووری بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی کاریگەرییەکانی سزاکانی سەر رووسیا لە نووسینگەی کۆشکی کۆماریی کۆدەبنەوە و گوتی: پێویستە سزاکان بە ئاراستەی دیاریکراو جێبەجێ بکرێن و هیچ هەلێک (لەبەردەم رووسیا) جێ نەهێڵدرێت.

سەرۆکی ئۆکراینا لەبارەی جێبەجێکردنی سزاکانەوە گوتیشی: تاوەکو ئێستا سزای کارگەری جێبەجێ نەکراوە کە پێش لە رووسیا بگرێت. لەئێستاشدا لەکاتێکدا (رووسیا) دژبە ئۆکراینا لە هەوڵی بەکارهینانی چەکی کیمیاوییە سزاکانی سەری توندتر ناکرێت. کاریگەربوونی پاکێجی سزاکان بۆ ئێمه گرنگە. ئەگەر بێت و سزاکان بەشێوەیەکی توند جێبەجێ نەکرێت و بەپێی پێویست نەبێت، رەنگە حکوومەتی رووسیا تاوانی زۆر گەورەتر لەوەی ئێستا دژبە ئۆکراینا ئەنجام بدات و ئۆکرایناییەکان باجی ئەمە بدەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.