به‌رپرسی لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان هۆكاری ڕووخاندنی باره‌گاكه‌یان له شاری به‌غدا ئاشكرا كرد.
شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی تێكده‌ره‌وه هێرشكرایه سه‌ر باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری به‌غدا و سوتێنرا.
هه‌رچه‌نده دوای ڕووداوه‌كه و سوتاندنی باره‌گاكه، هێزێكی زۆری ئه‌منی له ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێكرا، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌سێك به‌تۆمه‌تی سوتاندنی باره‌گاكه ده‌ستگیر نه‌كراوه.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها به‌رپرسی لقی 5ی پارتی له به‌غدا ڕایگه‌یاند: پارتی دیموكراتی كوردستان باره‌گاكه‌ی له شاری به‌غدا ڕووخاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی نه‌یانتوانی پارێزگاری لێ بكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه پێمانوابوو حكوومه‌تی عێراق باره‌گاكه‌مان ده‌پارێزێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه دووجاره ده‌سوتێنرێ.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای ڕووخاندنی، شوێنی باره‌گاكه‌مان ده‌كه‌ینه شوێنه‌وارێكی شارستانی له شاری به‌غدا دوای فه‌راهمكردنی ئاسایش و سه‌قاگیری سیاسی.
لقی 5ی پارتی دوێنێ دووشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندبوو: دوای ئه‌وه‌ی بۆ دووه‌مجار باره‌گاكه‌مان سوتێنرا بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕێكارێكی پاراستنی پێویست له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه بگیرێته‌به‌ر، بڕیارمان دا باره‌گاكه‌مان دابخه‌ین.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌روه‌ها بڕیاریانداوه سه‌رجه‌م چالاكییه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كانی لقه‌كه‌شیان ڕابگرن وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك دژی ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌ندام و كادیرانی حزبه‌كه‌یان و ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی باره‌گاكه‌یان كراوه.
لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی پاساوی سوتاندنی باره‌گای لقی 5ی پارتییان به‌هۆی نووسینی بابه‌تێك گه‌ڕاندبووه‌وه كه گوایه كادیرێكی پارتی بڵاوی كردۆته‌وه دژی مه‌رجه‌عییه‌تی ئایینی شیعه له نه‌جه‌ف، له‌مباره‌یه‌وه لقه‌كه له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان ئیدانه‌ی هه‌موو سه‌رپێچی و سوكایه‌تیكردنه‌كی مه‌رجه‌عییه‌تی ئاینی ده‌كه‌نه‌وه، له هه‌مانكاتیشدا ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی سه‌ر باره‌گاكه‌شمان ئیدانه ده‌كه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.