سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری پاڵه‌وانییه‌تی جامی جیهانی 2022 ئاشكرای كرد كه رۆژی هه‌ینی داهاتوو تیروپشكی یارییه‌كانی مۆندیال به‌ڕێوه ده‌چێت.
ناسڕ ئه‌لخاتڕ سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری پاڵه‌وانییه‌تی جامی جیهانی 2022 ڕایگه‌یاند: ڕۆژی هه‌ینی له شاری دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ڕ (كاتژمێر 7 به‌كاتی كورستان) ڕووداوێكی گرینگ به‌ڕێوه ده‌چێت ئه‌ویش تیروپشكی یارییه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕه.
ڕاشیگه‌یاند: دوای به‌ڕێوه‌چوونی تیروپشكه‌كه سه‌رجه‌م یارییه ئاگرینه‌كانی مۆندیال ئاشكرا ده‌بن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كه‌ین په‌خشی ڕاسته‌وخۆی تیروپشكی یارییه‌كانی مۆندیال 200 ملیۆن بینه‌ری له سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌بێت، كه 350 كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی جیهانی ڕێوڕه‌سمه‌كه ده‌گوازنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.