بەگوێرەی كارنامەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ سەرۆك كۆماری عێراق هەڵدەبژێردرێت.
سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوێنێ سێشەممە 29 /3/2022 بڵاویكردەوە كە سبەی چوارشەم ڕێكەوتی 30ی ئاداری 2022 دانیشتنی ژمارە 6ی پەرلەمان بەڕێوە دەچێت و سەرەتاش بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەست پێ دەكات و كاری یەكەمی دانیشتنەكەش ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق دەبێت.لە كاری دووەمیشدا لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان پێك دەهێنرێن.
جێگای ئاماژەیە دانیشتنەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەست پێدەكات.
ئەمڕۆ سەرۆك كۆماری عێراق هەڵدەبژێردرێت
دانیشتنەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەست پێدەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.