بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، بەرپرسێكی ئەمەریكی رایگەیاندووە كە دەبێت جیهان ئامادە بێت بۆ هێرشە گەورەكانی دیكەی ڕووسیا بۆ سەر ناوچەكانی تری ئۆكرانیا.
بەرپرسە ئەمریكییەكە دەڵێت: هەر جووڵەیەكی سەربازیی هێزەكانی ڕووسیا لە دەوروبەری كیێڤ مانای ئەوە ناگەیەنێت هێزەكان دەكشێنەوە ،بەڵكو تەنها شوێنەكانیان دەگۆڕدرێت.
بەرپرسەكە گوتیشی: پێمان وایە هەر جووڵەیەكی هێزەكانی ڕووسیا لە دەوروبەری كیێڤ گۆڕینی شوێنی ئەو هێزانەیە نەوەك كشانەوەیان، جیهان دەبێت ئامادە بێت بۆ هێرشە گەورەكانی دیكەی ڕووسیا بۆ سەر ناوچەكانی تری ئۆكرانیا.
هەروەها دەشڵێت: ئەوان گێڕەكە دەگۆڕن، نابێت كەس باوەڕ بەوە بكات كە ڕووسیا كۆتایی بە ململانێكان دەهێنێ.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز+ دەنگی ئەمریكا
بەرپرسێكی ئەمەریكا : دەبێت جیهان ئامادە بێت بۆ هێرشە گەورەكانی دیكەی ڕووسیا
هەر جووڵەیەكی سەربازیی هێزەكانی ڕووسیا لە دەوروبەری كیێڤ مانای ئەوە ناگەیەنێت هێزەكان دەكشێنەوە ،بەڵكو تەنها شوێنەكانیان دەگۆڕدرێت.
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.