به‌ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی دیكه له هونه‌رمه‌ند و ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ران، پڕۆژه‌ی كوردیش تاڵنت ڕاگه‌ینرا كه پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ری نێوده‌وڵه‌تییه و به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای پاڵۆ جێبه‌جێده‌كرێت.
ئه‌م پڕۆژه‌یه پلاتفۆرمێكه بۆ گه‌شه‌پێدانی كولتووری نه‌ته‌وه‌یی و پێگه‌یه‌كه بۆ ناساندن و به‌رزنرخاندنی به‌هره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له یه‌ك یان چه‌ند بوارێكی كولتووری دا خاوه‌ن توانایی تایبه‌تن. خاوه‌ن به‌هره‌كان، له هه‌ر كوێی جیهان بن، ده‌توانن ببن به ئه‌ندامی كوردیش تالنت و تواناییه‌كانی خۆیان پیشان بده‌ن و له رێگه‌ی كێبركێكانییه‌وه ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌ندامه‌كانی ده‌ره‌خسێنێت كه به‌هره‌كانیان تاقی بكه‌نه‌و. له یه‌كه‌م هه‌نگاوی دا، ئه‌م پڕۆژه‌یه تیشك ده‌خاته سه‌ر بواری موزیك و گۆرانی و به‌هه‌ره‌مه‌ندانی ئه‌م بواره.
ئا- كامران

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.