پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێنجشه‌ممه راگه‌یاندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی راگه‌یاند و تیایدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، له‌م ماوه‌یه‌دا پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به‌دوێنێ و ڕۆژانی پێشووتر زیاتر به‌رزتر ده‌بنه‌وه، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمیش له‌نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌واری ته‌واو ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌كاته‌كانی شه‌ودا، له ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، ئه‌گه‌ری نمه باران بارین هه‌یه.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیدهگهێنێت، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
چوارشه‌ممه 30 ى 3 ى 2022
هه‌ولێر 24 پله ، دهۆك 22 پله ، سلێمانی 22 پله ، هه‌ڵه‌بجه 22 پله ، كه‌ركوك 26 پله.
پێنجشه‌ممه 31 ى 3 ى 2022:
هه‌ولێر 25 پله ، دهۆك 23 پله ، سلێمانی 23 پله ، هه‌ڵه‌بجه 23 پله ، كه‌ركوك 27 پله.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.