هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران زیاتر له 50 هاووڵاتی كورد له شاره‌كانی كوردستان به‌تۆمه‌تی به‌شدارییان له‌جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌ستگیر ده‌كات.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، تا ئێستاكه زیاتر له 50 هاووڵاتی كورد له شاره‌كانی كوردستانی ئێران به‌تۆمه‌تی به‌شدارییان له ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا ده‌ستگیر كردووه.
هه‌نگاو ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، زۆربه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ده‌ستگیر كراون تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان خڕاوه‌ته پاڵ جامانه و گوڵی سووریا‌ن له ئاهه‌نگه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا به‌كار هێناوه.
له كۆتایییه‌كانی مانگی 2 ى ئه‌مساڵدا سوپای پاسداران هۆشداری به‌هاووڵاتییانی كورد دابوو كه له نه‌ورۆزدا جامانه و گوڵی سوور به‌كار نه‌هێنن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ممانه هێمای پارته كوردستانییه‌كان و به‌كارهێنانیان له‌ڕێو ڕه‌سمه‌كانی تایبه‌ت به‌نه‌ورۆزدا قه‌ده‌غه‌یه.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆمافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، تا ئێستاكه‌ش له‌شاره‌كانی كوردستانی ئێران، گه‌ڕان به‌دوای هاووڵاتییانی كورد به‌تۆمه‌تی به‌شدارییان له‌نه‌ورۆزدا به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیر بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.