Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 23:28

دروستكردنی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی كوردستان دەچێتە قۆناغێكی نوێوە

پڕۆژەی هێڵی ئاسنین لە كردنەوەی تەندەر بۆ دیراسەكردنی پڕۆژەكە بۆ كۆمپانیایەكی ئیسپانی دەرچووە و لەم دوو ڕۆژە گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا دەكرێت و كە دیراسەكەی ئامادەكرد، دواتر دەست بە دروستكردنی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی كوردستان لەڕووی كردارییەوە دەكرێت.
کوردستان TV
100%

ئاگرین عەبدوڵلا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە كە دوای كردنەوەی تەندەری دیراسەكردنی دروستكردنی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی كوردستان بۆ كۆمپانیایەكی ئیسپانی دەرچووە، كە لەسەر ئاستی جیهان بەناوبانگە و لە زۆر وڵات كاری كردووە و لەم دوو ڕۆژە گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا دەكەین و دواتر دەست بەكار دەبن، كە ماوەی نۆ مانگی پێویستە، دیراسەكەش بەپێی ئەو پرۆپۆزەڵەی ئێمەیە كە پێمانداوە تەواوی بكات.
گوتیشی: ئەو كۆمپانیایە باس لە هەموو وردەكارییەكان دەكات كە بەهای ئابووری چۆنە و قازانجی چییە بۆ ئەوەی دروستی دەكات و چۆن دروست بكرێت و لە كوێ بڕوات و كاریگەری لەسەر كۆمەڵگا و ژینگە چی دەبێت، بۆیە وردەكاری تەواومان پێ دەدات.
بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەئاماژەی بەمەشداوە كە دوای تەواوبوونی دیراسەكە بەدوای وەبەرهێنەر دەگەرێین، كە بەپێی ئەو دیراسەی ئامادە دەكرێت كاری لەسەر بكات بەشێوەی كرداری، كە 912 كم دەبێت و 2 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری تێچوو دەبێت و لە زاخۆ تا سلێمانی و گەرمیان دەبێت و لقی لێدەبێتەوە بۆ هەڵەبجە و ڕانیە و حاجی ئۆمەران و بەرواری باڵا و شوێنەكانی دیكە، كە پڕۆژەكە بەسێ قۆناغ تەواو دەكرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.