زه‌نگی چوونه ژووره‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران بۆ نێو هۆڵی كۆبوونه‌وه لێدرا و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عیراقیش له ناو هۆڵی كۆبوونه‌وه‌دان.
كه‌مێك پێش ئێستا، په‌رله‌مانی عێراق زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ چوونە ژوورەوەی پەرلەمانتاران بۆ هۆڵی کۆبوونەوە لێدا.
بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی ئه‌مڕۆ تاوتوێی دوو خاڵ ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه:
1- هەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێی عێراق.
2- پێکهێنانی لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان
40 کەس خۆیان بۆ بوون بە سەرکۆمار بەربژێر کردووه، که بەهێزترینیان رێبەر ئەحمەد، بەربژێری پارتی و هاوپەیمانیی رزگاریی نیشتمانە.
هاوپەیمانیی رزگاریی نیشتمان هاوپەیمانییەکی پەرلەمانی عێراقە لە هەرسێ لایەنی رەوتی سەدر، هاوپەیمانیی سیادە و پارتی دیموکراتی کوردستان، پێک هاتووە و زۆرینەی پەرلەمانی عێراق پێک دەهێنێت.
هاوپەیمانییه‌كه‌ش ، هەریەک لە رێبەر ئەحمەدی بۆ پۆستی سەرکكۆمار و جەعفەر سەدری بۆ سه‌رۆكوه‌زیران بەربژێر کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.