ڕیخۆڵه ئه‌ستووره (كه له دوای ڕیخۆڵه باریكه ده‌ست پێ ئه‌كات) له كۆڵۆن و ڕێكه (Rectum) پێك دێت، درێژی كۆڵۆن نزیكه‌ی مه‌تر و نیوێكه، وه درێژی ڕێكه (كه له دوای كۆڵۆن ده‌ست پێئه‌كات) 10 هه‌تا 15 سم ئه‌بێت. له‌و نووسینه شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و ڕێكه به‌یه‌كه‌وه باس ئه‌كه‌ین.
له‌م بارییه‌وه دكتۆر سه‌ركه‌وت مجید خۆشناو پزیشكی ڕاوێژكار بۆ چاره‌سه‌ری گرێ و نهخۆشیهكانیی شێرپه‌نجه ده‌ڵێت" له سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان، شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و ڕێكه سێیه‌م باوترین جۆری شێرپه‌نجه‌یه له پیاوان (له دوای شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات و شێرپه‌نجه‌ی سیه‌كان) وه دووه‌م باوترین جۆری شێرپه‌نجه‌یه له ئافره‌تان (له دوای شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك)... له 70 له سه‌دی حاله‌ته‌كان شێرپه‌نجه‌كه له كۆڵۆنه و له 30 له‌سه‌دی حالهتهكانیش شێرپه‌نجه‌كه له ڕێكهیه".
هه‌روه‌ها دكتۆر سه‌ركه‌وت له‌سه‌ر نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و ڕێكه به چه‌ند خاڵێك ده‌ستنیشان ده‌كات و ده‌ڵێت"
*زگ هێشه: له‌وانه‌یه ژانه‌كه له شوێنی گرێیه‌كه بێت، یان له‌وانه‌یه ژانه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه بێت كه گرێیه‌كه ڕیخۆڵه‌كه‌ی گرتبێت و نه‌یه‌ڵێت هیچ شتێكی به‌ناودا بڕوات. له‌وانه‌شه زگ هێشهكه له‌به‌ر ئه‌وه‌بێت شێرپه‌نجه‌كه چووبێته ناو جگه‌ر.
*گۆڕانی سیسته‌می پیسایی كردن: له‌وانه‌یه گۆڕان له‌وه بێت كه چه‌ند زوو زوو پیسایی بكرێت (ئیسهالی یان قه‌بزی)، گۆڕان له شێوه و ڕه‌نگی پیسایی، یان گۆڕان له ئه‌ستووری پیسایی (ئه‌گه‌ر گرێیه‌كه له ناو ڕێكه بێت له‌وانه‌یه ئه‌ستووری پیسایی كه‌م ببێته‌وه).
*خوێن بینین له پیسایی: به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر گرێیه‌كه له ڕێكه بێت.
*كه‌م خوێنی و بێ تاقه‌تی: ئه‌گه‌ر گرێیه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر خوێنێكی كه‌می لێ بچۆڕێت به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌ناو پیسایی نه‌بیندرێت، ئه‌وا له‌وانه‌یه به چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك یان چه‌ند مانگێك كه‌م خوێنیهكی زۆر دروست بكات، ئه‌و كاتیش نه‌خۆشه‌كه به نیشانه‌كانی كه‌م خوێنی ئه‌چێته لای دكتۆر (كه بریتین له بێتاقه‌تی، زوو ماندی بوون، وه نه‌فه‌س ته‌نگی).
*هه‌ست كردن به به‌تاڵ نه‌بوونی كۆم: ئه‌گه‌ر گرێ له ڕێكه بێت، پاش ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه پیسایی ئه‌كات و ته‌واو ئه‌بێت، هێشتا هه‌ست ئه‌كات پیسایی له كۆمی ماوه.
دكتۆر سه‌ركه‌وت جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه "ئه‌گه‌ر كه‌سێك یه‌كێك یان زیاتر له‌و نیشانانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت، له‌وانه‌یه هۆكاره‌كه‌ی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن یان ڕێكه بێت و پێویسته پشكنینی بۆ بكرێت ،
چۆن شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و ڕێكه ده‌ستنیشان ئه‌كرێ؟ ده‌ست نیشان كردنی ئه‌و نه‌خۆشیه به نازووری كۆڵۆن ئه‌كرێت.
دكتۆر سه‌ركه‌وت مه‌جید هۆكاره‌كانی تووش بوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و ڕێكه چه‌ند خاڵێك ده‌خاته روو كه بریتیین له :
یه‌كه‌م - ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ئه‌توانین بیانگۆڕین و خۆیان لێ بپارێزین
*قه‌ڵه‌وی (بۆ خۆپارێزی پێویسته كێشت كۆنتڕۆڵ بكه‌ی و نه‌هێڵیت كێشت زاد بكات، یان ئه‌گه‌ر كێشت زیاده دایبه‌زێنێت).
* هه‌ر دانیشتن و كه‌م جووڵه كردن (بۆ خۆپارێزی پێویسته وه‌رزش بكه‌ی).
*زۆر خواردنی گۆشتی سوور (بۆ خۆپارێزی پێویسته خۆراكت ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به سه‌وزه و میوه و چه‌ره‌زات و كه‌متر گۆشتی سووری تێدابێت).
*جگه‌ره كێشان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر – جگه‌ره كێشان به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه هۆكاری تووشبوونه به‌و نه‌خۆشیه (بۆ خۆپارێزی پێوسته جگه‌ره‌كێشان دهستپێنهكهی، وه ئه‌گه‌ر ده‌ستت پێ كردووه وازی لێ بهێنی).
*خواردنه‌وه‌ی مادده كحولیه‌كان (بۆ خۆپارێزی، پێویسته مادده كحولیه‌كان نه‌خورێنه‌وه).
دووه‌م -ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ناتوانی بیانگۆڕێ و خۆیان لێ بپارێزی
*ڕه‌گه‌ز: پیاو زیاتر تووش ئه‌بن، له ٢٣ پیاو یه‌كێك وه له ٢٥ ئافره‌ت یه‌كێك تووش ئه‌بێت.
*ته‌مه‌ن: له‌گه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نجیش تووش ئه‌بن، به‌ڵام ئه‌وانه زیاتر تووش ئه‌بن كه ته‌مه‌نیان له ٥٠ ساڵ زیاتره.
*بوونی زیاده‌گۆشت (پۆلیپ) له كۆڵۆن.
*ئه‌وانه‌ی كه پێشتر تووشی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن بوون و چاره‌سه‌ركراون، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له گه‌نجی تووش بووبن.
*ئه‌وانه‌ی ئیلتیهابی كۆڵۆنیان هه‌یه (Inflammatory Bowel Disease) ئه‌گه‌ری تووشبوونیان زیاتره. ئیلتیهابی كۆڵۆنیش دوو جۆری ئه‌ساسی هه‌یه (Crohn's disease) و (Ulcerative colitis).
* بوونی زیاده‌گۆشت له كۆڵۆن یان شێڕپه‌نجه‌ی كۆڵۆن له كه‌سه نزیكه پله‌یه‌كه‌كان: یه‌كێك له ٣ یان ٤ كه‌س كه تووشی شێڕپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و ڕێكه ئه‌بن، كه‌سێكی نزیكی پله یه‌كیان پێشتر تووش بووه.
*بوونی گۆڕانی جینی كه له‌وانه‌یه ببێته هۆی تووشبوو به كۆمه‌ڵه-نه‌خۆشی (Syndrome)، كه باوترینیان ئه‌مانه‌ن:
1. لینچ سیندرۆم (Lynch syndrome)، كه به‌هۆی بازدان له یه‌كێك له‌و چوار جینه ڕووئه‌دات:
MLH-1, MSH-2, MSH-6, PMS-2
نزیكه‌ی ٥٠ له‌سه‌دی ئه‌و كه‌سانه‌ی لینچ سیندرۆمیان ھه‌یه تووشی شێرپه‌نجه كۆڵۆن ئه‌بن.
2. فاپ (FAP – Familial Adenomatous Polyposis)
كه به‌هۆی بازدان له جینی (APC – Adenomatous Polyposis Coli) ڕوو ئه‌دات.
له‌و نه‌خۆشیه، سه‌دان و هه‌زاران زیاده گۆشت له كۆڵۆن و ڕێكه دروست ئه‌بن. ئه‌گه‌ر كۆڵۆنیان به نه‌شته‌رگه‌ری لانه‌برێت، له ته‌مه‌نی 40 ساڵی زۆربه‌یان تووشی شێرپه‌نجه ئه‌بن.
*ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه (ئه‌و جۆره‌ی كه له گه‌وران ڕوو ئه‌دات و له‌سه‌ره‌تا پێویستیان به چاره‌سه‌ری ئینسۆلین نیه) ئه‌گه‌ری تووشبوونیان زیاتره.
دكتۆر سه‌ركه‌وت قۆناغی شێڕپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و ڕێكهدهڵێت" قۆناغی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه واته نه‌خۆشیه‌كه چه‌ند ته‌شه‌نه‌ی كردووه و له لاشه بڵاوبۆته‌وه. شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و ڕێكه یه‌كه‌م جار له ناوپۆشی كۆڵۆن یان ڕێكه ده‌ست پێئه‌كات و پاشان ئه‌چێته ناو دیواری كۆڵۆن (یان ڕێكه).
قۆناغی یه‌كه‌م: نه‌خۆشیه‌كه چووه‌ته ناو دیواری كۆڵۆن/ڕێكه به‌ڵام هه‌موو دیواره‌كه‌ی نه‌بڕیوه.
قۆناغی دووه‌م: نه‌خۆشیه‌كه هه‌موو دیواری كۆڵۆن/ڕێكه‌ی بڕیوه، به‌ڵام نه‌چۆته ناو گرێ لیمفاویه‌كان.
قۆناغی سێیه‌م: نه‌خۆشیه‌كه چووه‌ته ناو گرێ لیمفاویه‌كانی نزیك گرێیه‌كه.
قۆناغی چواره‌م: نه‌خۆشیه‌كه چووه‌ته ناو جێگایه دووره‌كانی وه‌كو جگه‌ر یان سیه‌كان ".
له سه‌ر چاره‌سه‌ره‌كانی شێڕپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و ڕێكه دكتۆر سه‌ركه‌وت ده‌ڵێت"
چاره‌سه‌ر به پێ شوێنی شێرپه‌نجه‌كه (كۆڵۆن یان ڕێكه) وه به پێی قۆناغی نه‌خۆشیه‌كه ئه‌گۆڕێت... به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، سێ جۆر چاره‌سه‌ری ئه‌ساسی هه‌ن: نه‌شته‌رگه‌ری، كیمیاوی، وه له هه‌ندێك نه‌خۆش چاره‌سه‌ری تیشكی...
له هه‌ندێك نه‌خۆشی قۆناغی چوار، چاره‌سه‌ر به ده‌رمانی بایۆلۆجی (Biological therapies) و چاره‌سه‌ر به كاراكردنی سیسته‌می به‌رگری له‌ش (Immunotherapy) به‌كارده‌هێندرێن.
هه‌ندێك جار پاش نه‌شته‌رگه‌ری به‌شێكی كۆڵۆن ده‌هێندرێته ده‌ره‌وه (Colostomy) كه له‌وێوه پاشه‌ڕۆ ده‌رئه‌چێت، ئه‌وه‌ش له‌وانه‌یه به شێوه‌یه‌كی كاتی بێت (چه‌ند مانگێك و پاشان به نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی تر چاك ئه‌كرێته‌وه)، یان له‌وانه‌یه دائیمی بێت و تا كۆتایی ژیان هه‌ر وا بهێڵدرێته‌وه (كه ئه‌وه زیاتر له‌وانه ئه‌بێت كه شێرپه‌نجه‌كه له به‌شی خواره‌وه‌ی ڕێكهیانه و ناتواندرێت له كاتی لابردنی گرێیه‌كه پارێزگاری له ده‌رچه بكرێت)".
پاش چاره‌سه‌ر، دكتۆر سه‌ركه‌وت مه‌جید ده‌ڵێت" ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه به سه‌ركه‌وتوویی چاره‌سه‌ر ئه‌كرێن، ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یان هه‌یه، یان له‌وانه‌یه شێرپه‌نجه‌یه‌كی نوێ له به‌شێكی تری كۆڵۆنیان دروست ببێت، له‌به‌رئه‌وه پێویسته چه‌ند مانگ جارێك ببیندرێنه‌وه و پشكنینیان بۆ بكرێت.
پشكنینی پێشوه‌خته بۆ شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و ڕێكه چۆن ئه‌كرێت؟ پشكنینی پێشوه‌خته بۆ ئه‌و كه‌سانه ئه‌كرێت كه هیچ نیشانه‌یه‌كی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و ڕێكهیان نیه، به‌ڵام ئه‌و پشكنینانهیان بۆ ئه‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی بزاندرێت ئایا ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان هه‌یه یان نا"
هه‌روه‌ها دكتۆر مه‌جید خۆشناو له‌سه‌ر جۆری پشكنینه‌كه ده‌ڵێت " به سێ جۆر پشكنین ده‌كرێت كه‌بریتنین له:
• پشكنینی پیساییی بۆ بوون یان نه‌بوونی خوێن (Faecal Immunochemical Test)
• بینینی ناوه‌وه‌ی كۆڵۆن به نازوور، كۆڵۆنۆسكۆپی (Colonoscopy)
".• بینینی ناوه‌وه‌ی كۆڵۆن به سیتی سكان، كۆڵۆنۆگرافی (Colonography)
پشكنینی پێشوه‌خته له چ ته‌مه‌نێك ده‌ست پێ بكرێت و چه‌ند زوو زوو دووباره بكرێته‌وه به‌وه به‌نده كه ئایا ئه‌و كه‌سه ئه‌گه‌ری تووشبوونی به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و ڕێكه چه‌نده:
*له كۆتایی دا دكتۆر سه‌ركه‌وت ده‌ڵیت" بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به به‌راوورد له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دی زیاتر نیه: له به‌ریتانیا له ته‌مه‌نی ٦٠ بۆ ٧٥ ساڵ پشكنینی پیساییان هه‌ر دوو ساڵ جارێك بۆ ئه‌كرێت. ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت پیسایی كه‌سه‌كه خوێنی تێدایه، ئه‌وا نازووری كۆڵۆن یان كۆڵۆنۆگرافی بۆ ئه‌كرێت، ئه‌گه‌ر تێشی دانه‌بوو ئه‌وا پاش دوو ساڵ پشكنینی پیسایی بۆ دووباره ئه‌كرێته‌وه. له هه‌ندێك وڵات پێشنیار ئه‌كه‌ن له سه‌رووی ٤٥ ساڵی پشكنین ده‌ست پێ بكرێت و به نازووڕی كۆڵۆن ئه‌و پشكنینه ئه‌كه‌ن.
*ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوونیان له خه‌ڵكی ئاسایی زیاتره، بۆ نموونه كه‌سێكی نزیكی پله یه‌كیان تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه هاتووه: له 40 ساڵی (یان ده ساڵ كه‌متر له تووشبوونی كه‌سه پله یه‌كه‌كه، كامه‌یان زوو تر بێت) ده‌ست پێ ئه‌كرێت و باشتر وایه نازووری كۆڵۆنیان بۆ بكرێت، وه هه‌ر پێنج ساڵ جارێك دووباره بكرێته‌وه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك حه‌ز نه‌كات نازووری بۆ بكرێت، ئه‌وا پشكنینی پیساییان ساڵی جارێك بۆ ئه‌كرێت. له هه‌ر پشكنینێكی پیسایی ئه‌گه‌ر خوێن بیندرا، ئه‌وا ده‌بێت نازووری كۆڵۆن یان كۆڵۆنۆگرافی بكرێت ".
ئا- كامران
نیشانەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە بزانه

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.