Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 23:27

باڵیۆزی ئه‌مریكا بۆ سه‌رۆك بارزانی: پاڵپشتی وڵاتەکەمان بۆ سەقامگیری ھەرێمی کوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 30ـی ئاداری2022 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە  ماتیو تۆلەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا پڕۆسەی سیاسی عێراق و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق تاوتوێ کران.
ھەر لە دیدارەکەدا باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق وێڕای دووپاتکردنەوەی پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیری ھەرێمی کوردستان و عێراق جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا خوازیاری ئەوەیە حکومەتی داھاتووی عێراق حکومەتێکی بەھێز بێت، پێزانینیشی بۆ ڕۆلی سەرۆک بارزانی لە دامەزراندنی هەرێمی کوردستان و عێراقی نوێ و پڕۆسەی سیاسی عێراق ھەبوو.

لە بەشێکی ئەم دانیشتنەدا بیروڕا لە بارەی تەحەدیات و کۆسپەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و گوشاری سەر لایەنە سیاسیەکان بۆ سەرنەگرتنی ڕێوشوێنی دەستوری و دیموکراتیەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق ئاڵوگۆڕکران و، لەبارەی قەیرانی سیاسیی عێراق سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند کە بۆ ڕاستەڕێکردنی بارودۆخی عێراق پێویستە ئەنجوومەنی نوێنەران و دامەزراوەکانی تر دوور لە هەر جۆرە گوشارێک بە ئەرکی سرووشتی خۆیان هەڵبستن و بنەماکانی شەراکەت و تەوازون و دەستوور جێبەجێ بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.