سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە نامەیەکی لە سەرۆکی ئەمریکا پێگەیشت کە تێیدا جه‌خت له پشتگيريى ئه‌مريكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پێشوازى له ماتيو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا باڵيۆزى ئه‌مريكا نامهيهكى جۆ بايدن سه‌رۆكى ویلایەتە يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكاى گهيانده نێچيرڤان بارزانى كه تيايدا جه‌خت له پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ته‌وه.
هه‌ردوولا دۆخى سياسيى عێراق هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى سياسى و كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پێشنبينييهكانيان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سياسييان له وڵات تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى هه‌بوونى سيسمێكى حوكمڕانيى ته‌ندروست له عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى متمانه و هاوبه‌شيى ڕاسته‌قينه و پابه‌نديى به ده‌ستوور و بنهماكانييهوه كه ته‌نيا ڕێگه‌يه بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى و جه‌ختيان له گرنگيى بنياتنانى متمانه و لێكگهيشتنى هاوبه‌شى نێوان لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه.
گفتوگۆى لايه‌نه‌كان له‌سه‌ر ياساى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان، گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان له به‌غدا و كارى پێكهوهيى له‌گه‌ڵ لايه‌نه عێراقييه‌كان، گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه، شه‌ڕ و دۆخى ئۆكراينا و كاريگه‌رييه‌كانى و وتووێژى ڤيه‌ننا له‌سه‌ر دۆسيه‌ى ئه‌تۆمى، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه كونسولى گشتيى ئه‌مريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.