ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامه‌يه‌كى له جۆ بايدن سه‌رۆكى وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يشت.
له نامه‌كه‌يدا بايدن جه‌ختى كردۆته‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هاوبه‌شێكى گرینگى ئه‌مه‌ريكايه و پابه‌نديى به‌رده‌وام و دوورمه‌وداى وڵاته‌كه‌ى به ئارامى و سه‌قامگيريى عيراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه، ده‌ربڕيوه.
بايدن هه‌روه‌ها هێرشه مووشه‌كييه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێرى سه‌ركۆنه كردووه و ستايشى خۆى بۆ هه‌ماهه‌نگيى پته‌و و دوورودرێژى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ريكا نيشان داوه، هه‌روه‌ها پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكاى به به‌رده‌واميى پشتگيريى هێزه ئه‌منييه‌كانى عيراق و پێشمه‌رگه دووپات كردووه‌ته‌وه.
له به‌شێكى ديكه‌ى نامه‌كه‌يدا بايدن جه‌ختى له‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌مه‌ريكا هەرێمی کوردستانێکی ئارام، سەقامگیر و گەشاوە وەک بەشێکی سەرەکی بۆ عێراقێکی سەقامگیر و گەشاوە ده‌بينێت.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها جه‌ژنى نه‌ورۆزى له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان پيرۆز كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.