سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان لەگەڵ دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەراک لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک جێبەجێ کرا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 27 ى 3 ى 2022، سزای سێدارەی چوار بەندکراو بە ناوەکانی سەید فەیزوڵڵا نوروڵڵاهی خەڵکی کرماشان، ئەحمەد نووری خەڵکی کرماشان و دانیشتووی کەرەج و حەمید گودەرزیان و محەممەد نەجاڕی خەڵکی ئەراک لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک جێبەجێ کراوە.
راشگهیاندراوه، ئەم چوار کەسە پێشتر بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیركراون و لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.
ههنگاو ئاماژه بهوهشدهكات، دوای چوار ڕۆژ هەتا ئێستا ماڵپەڕە ناوخۆیی و حکومەتییەکان هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم چوار بەندکراوەیان بڵاو نەکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.