هێزەكانی ئۆكرانیا تونیویانە كۆنتڕۆڵی شارۆچكەی ئێرپین بكەنەوە كە دەكەوێتە نزیك كیێڤەوە.
ئۆلیكساندەر ماركوشین ،سەرۆكی شارەوانی ئێرپین رایگەیاند: هێزەكانی ئۆكرانیا توانیویانە تەواوی شارۆچكەكە كۆنتڕۆڵ بكەنەوە، كە یەكێك بوو لەو شوێنانەی نزیك كیێڤ كە شەڕ و پێكدادانێكی قورسی نێوان هێزەكانی ئۆكرانیا و ڕووسیای بەخۆیەوە بینی.
هەروەها سەرۆكی شارەوانی ئێرپین گوتی: 200 بۆ 300 هاووڵاتی مەدەنی و نزیكەی 50 سەربازی ئۆكرانی لە ئێرپین كوژراون، هەندێك لە تەرمەكانیش هێشتا لەژێر پاشماوەكاندا ماونەتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز+ دەنگی ئەمریكا
لە شارۆچكەی ئێرپینی ئۆكرانیا 200 بۆ 300 هاووڵاتی مەدەنی كوژراون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.