لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له میحوه‌ره‌كانی یه‌ك و دوو به‌سه‌ركرده‌وه.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنێتی ئەرک و کاری پڕۆسەی سەنگەرسازی، لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان، بەیاوەری لیوا عەبدوڵا، بەڕێوبەری مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمه‌رگه و لیژنەی راسپێردراوی سەنگەرسازی، سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەرەکانی یەک و دوو، بەسەرکرانهوه.
وه‌زاره‌ت ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، لەم بەسەرکردنەوەیەدا، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان، ستایشی ئەرک و کاری لیژنەی سەنگەرسازی کرد و لەکەم و کوڕیی و کێشەکانی بەردەم ئەو پڕۆسەیەی پرسییه‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیدهگهێنێت: ئەم پڕۆسەیە لەپێناو پاراستنی گیانی تاک بەتاکی پێشمەرگە و توندوتۆڵکردنی سەنگەر و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەیە، وێڕای ئەوەش وەک بونیادێکە، کە بارتەقای گەورەی و شکۆیی پێشمەرگه بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.