Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 20:29

یۆنان... تەرمی كۆچبەڕێكی كورد دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

دەزگای لوتكە بۆ كۆچ و  كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگه‌یاند: تەرمی كۆچبەرێكی كوردیان دۆزیوەتەوە كە مانگی 12ی ساڵی رابردوو لە یەختێكی كۆچبەران لە نزیك دوورگەی سانتۆرینی یۆنانی ژێرئاو كەوتبوون.

شێخ حسێن حەمە ساڵح، نوێنەری دەزگای لوتكە لە وڵاتی یونان بڵاویكرده‌وه‌، دوای زیاتر لە سێ مانگ بەسەر ڕووداوی ژێر ئاوكەوتنی یەختێكی كۆچبەران لە نزیك دوورگەی سانتۆرینی یۆنانی، بەیانی ئەمڕۆ ئاگادار كراینەوە  لە دۆزینەوەی تەرمی یەكێك لەو كۆچبەرە كوردانەی لە  دەزگای لوتكە  تۆمار كرابوون بەناوی پارێز ناسح محەمەد  تەمەن 22 ساڵە.

دەزگای لوتكە بۆ كۆچ و  كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات،  رووداوه‌كه‌  لە نزیك دوورگەی سانتۆرینی  له‌ 21 ى 12 ى 2022 روویداوه‌، كه‌  27 كۆچبەری كورد بێسەروشوێن بوون تا ئیستا چوار تەرمیان دۆزراونەتەوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.