لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كار‌و باری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز دیاری ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31 ى 3 ى 2022، نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئێواره‌ی سبه‌ی هه‌ینی، لیژنەی بینینی مانگ لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سه‌ربه‌خۆكانی هەرێمی کوردستان كۆدەبنەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی وەقفی سوننە ، بڕیار لە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەدرێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی گوتیشی، ئەگەر سبه‌ی ئێواره بە بەڵگەوە مانگ بینرا، ئەوە ڕۆژی شەممە 2 ى 4 ى 2022، دەبێتە یەكەمین ڕۆژی ڕەمەزان، بەڵام ئەگەر مانگ نەبیندرا، رۆژی شه‌ممه ته‌واو كاری مانگی شه‌عبانه و یه‌كشه‌ممه یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌بێت.
ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.