له شاری كۆیه به‌ئاماده‌بوونی نووسه‌ران و عاشقانی شاعیر په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری شاعیر "سامی عه‌وداڵ" (1910 – 1985) له به‌رده‌م كتێبخانه‌ی گشتی(حاجی قادری كۆیی) لادرا.
سامی عه‌وداڵ ناوی ته‌واوی مه‌لا حوسێنی كوڕی بابه ڕه‌سووڵی كوڕی خهلیفهئهحمهده، له‌ساڵی 1910دا له گه‌ڕه‌كی بایزاغا له‌شاری كۆیه، شاری وێژه و هونه‌ر و كوردایه‌تی چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه‌و له خێزانێكی هه‌ژاری ئایین و وێژه په‌روه‌ر په‌روه‌رده بووه.
خوێندنی فه‌قێیه‌تی له مزگه‌وته‌كانی كۆیه ته‌واو كردووه‌و بۆ ته‌واوكردنی پله‌ی به‌رزتر گه‌لێك شاری وه‌ك هه‌ولێر و سلێمانی گه‌ڕاوه‌و خوێندنی مه‌لایه‌تی ته‌واو كردووه، به‌ڵام مه‌لایه‌تی نه‌كردووه و ملی داوه‌ته ئیشی سه‌ربه‌خۆ و ژیانێكی پڕ كوێره‌وه‌ری ژیاوه‌و خێزانێكی پێكه‌وه ناوه، به‌پیشه‌ی پینه‌دۆزی گوه‌زه‌رانی ژیانی خۆی و منداڵه‌كانی دابین كردووه.
سامی عه‌وداڵ له‌ساڵی 1946ه‌وه چۆته ڕیزی بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی پێشكه‌وتنخواز و خه‌باتی چینایه‌تی كردووه‌و له‌سالی 1950دا هاتۆته شاری هه‌ولێر و هه‌ر به پیشه‌ی پێنهدۆزیی ژیاوه، ئینجا دوای بیست و دوو ساڵ له 1972 چووه‌ته‌وه كۆیه‌و ژیانی به‌سه‌ر بردووه تاكو له 1985.12.20دا كۆچی دواییكردووه.
سامی عه‌وداڵ شاعیرێكی لێهاتوو بوو، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تایی شاعیریه‌تیدا به غه‌زه‌ل هاتۆته گۆڕه‌پانی شیعر دانان، به‌ڵام كاتێك كه كه‌وتووه‌ته پاڵ بزووتنه‌وه‌ی ڕامیاری، بیر‌و باوه‌ڕی نوێی پاڵی پێوه‌ناوه شیعری نیشتمانی و چینایه‌تی بۆ ڕۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌كه‌ی دابنێ.
شایانی باسه په‌یكه‌ره‌كه له‌لایه‌ن په‌یكه‌ر ساز "به‌ختیار هه‌ڵه‌به‌جه‌یی "، دروست كراوه له بیرۆكه‌ی ئارام ساڵح له‌سه‌ر ئه‌ركی هاوڕیانی شه‌وڕۆ دوستكراوه.
ئا- كامران
په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری شاعیری كورد"سامی عه‌وداڵ " لادرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.