یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا به‌فه‌رمی تۆپی یاریه‌كانی جامی جیهانی دووهه‌زارو بیست ودووی قه‌ته‌ری نمایشكرد.
فیفا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه تۆپه‌كه ناوی گه‌شتی لێنراوه‌و چوارده‌مین تۆپه كه له لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌دیداس تایبه‌ت به یاریه‌كانی جامی جیهانی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ئه‌م تۆپه جیاواز له‌گه‌ڵ تۆپه‌كانی ڕابردوو زۆر به‌خێرایی له هه‌وا ده‌گوازێته‌وه.
جان فرانسۆ به‌رێوه‌به‌ری فرۆشتن له فیفا ڕایگه‌یاند، ئه‌م تۆپه زۆر به خێرایی له وڵاتانی جیهان دابه‌ش ده‌كه‌ین كه بالیۆزی جامی جیهانیه له هه‌موو شوێنێك، بۆیه ده‌رفه‌ت بۆ هانده‌ران ده‌ره‌خسێت زۆر به‌خێرایی ئه‌م تۆپه‌یان ده‌ست بكه‌وێت، یاریه‌كانی مۆندیال له بیست و یه‌كی تشرینی دووه‌م تا هه‌ژده‌ی كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو بۆ یه‌كه‌مجار له وڵاتی قه‌ته‌ر و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رێوه‌ده‌چێت.
تۆپی یارییه‌كانی جامی جیهانی 2022ی قه‌ته‌ری نمایشكرا

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.