یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی له‌به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا بڵاویكرده‌وه، راهێنه‌ری ئیتالی یانه‌كه كارلۆ ئه‌نچیلۆتی دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌یانه‌كه، ئه‌نجامه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه، بۆیه ئه‌م راهێنه‌ره دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست له‌ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتینا كردوه.
ئه‌م راهێنه‌ره سه‌رپه‌رشتی مه‌شق و راهێنانه‌كانی رۆژی سێشه‌ممه‌ی كردوه، به‌لام هیچ ئاماژه‌یه‌ك نیه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ یاری رۆژی شه‌ممه له‌به‌رامبه‌ر سه‌لته‌فیگۆ له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ئاماده‌ده‌بێ یانا، یانه‌ی مێرنگی ئومێد ده‌خوازێت ئه‌نچیلۆتی له‌نزیكترین كات ئه‌م ڤایرۆسه ببرێت و له‌گه‌ل یانه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت به‌تایبه‌ت كه رۆژی چوارشه‌مه‌ی داهاتوو یاریه‌كی گرنگی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی چێلسی پاله‌وانی خولی یانه پاله‌وانه‌كان هه‌یه.
ریاڵ مه‌درید له‌لالیگا شه‌ست و شه‌ش خالی هه‌یه و له‌پیشه‌نگی ریزبه‌ندی دێت به‌جیاوازی نۆ خاڵ له‌پێش سڤییای خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م، هه‌روه‌ها به‌جیاوازی دوانزه خاڵ له‌پێش یانه‌ی بارسێلۆنای ركابه‌ری سه‌رسه‌ختیه‌تی.
ئه‌نشیڵۆتی تووشی كۆڕۆنابوو

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.