ئەمڕۆ پێنج شەممە 31-3-2022هونەرمەندی گۆرانیبێژ (عەلی حوسێن وەندی) لە تەمەنی 80 ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی كۆچی دواییكرد.
هونەرمەند عەلی حوسێن وەندی لە ساڵی 1940 لە شاری خانەقین لەدایك بووە و خاوەنی چەندین بەرهەمە ،یەكێك بوو لهو هونهرمهندانهی كه تا له ژیاندابوو پهیكهری بۆ دروست كرا، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە نەخۆشخانەی هیوا كۆچی دواییكرد.
عەلی حوسێن وەندی، خاوەنی دەیان سروود و گۆرانییە و لە ساڵی 1967 گۆرانیی "ئەی هاوسێكەی بەر پەنجەرە"ی تۆمار كردووە.
ئا- كامران
هونهرمهندی ناوداری كورد (عهلی حوسێن وهندی) كۆچی دواییكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.