لەدوو چالاكی جیادا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەچەقۆ دوو كەسیان بەسەختی بریندار كردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه: لەئەنجامی شەڕی نێوان دوو كەسدا لەناو بازاڕی شاری سلێمانی، یەكێك لەشەڕكەرەكان بەچەقۆ هێرش دەكاتە سەر كەسەكەی تر و بەسەختی برینداری دەكات، دوای رووداوەكەش هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانرا تۆمەتبارەكە لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەراوە دەستگیر بكرێت.
پۆلیس ئاماژه بهوهشدهكات: لەئێستادا تۆمەتبار (هـ، ر، ق) لەدایكبووی 1995 بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 413 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە، پێشتریش تۆمەتباری ناوبراو پێشینەی تاوانی هەبووە و بەتاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر سزادراوە.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە: لەلایەكی ترەوە و هەر لەناو بازاڕی شاری سلێمانی تۆمەتبارێك بەخەنجەر بۆكس هێرش دەكاتە سەر كەسێك و بەسەختی برینداری دەكات، دوای رووداوەكە هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانرا تۆمەتبارەكە لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەراوە دەستگیر بكرێت، لە ئێستادا تۆمەتبار (م، ع، م) لەدایكبووی 1991 بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (405/31) لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.