وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزاری ههرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئهمڕۆ پێنجشهم نزیکەی 300 کرێکاری ژینگەپارێز و قوتابییانی زانکۆ بهشدارییان كرد له هەڵمەتێکی گەورەی خاوێنکردنەوەی سەیرانگەکانیان.
ههڵمهتهكه لەسەر فەرمانی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕۆژانی پێش نەورۆزەوە تاوەکو ئێستا بهردهوامه، ئەمڕۆش بە هاوکاری قوتابییانی زانکۆ هەڵمەتێکی گەورەی خاوێنکردنەوەی سەیرانگەکانی نزیک مۆنۆمێنتی شەهیدان لە کەسنەزان بەڕێوەچوو.
هەڵمەتەکە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی و شارەوانیی کەسنەزان بە هاوکاری قوتابییانی زانکۆی تیشک بەڕێوەچوو کە لەمیانەیدا شوێنی گەشتیاری نزیک لە مۆنۆمێنتی شەهیدان لەسەر شەقامی هەولێر / کۆیە خاوێنکرایەوە.
لەو هەڵمەتەدا زیاتر لە 100 کرێکاری ژینگەپارێز و 150 قوتابی زانکۆی تیشک و چهندانی تر بەشداربوون و پرۆسەی خاوێنکردنەوەی سهیرانگاكانیش بەردەوامی دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.