Erbil 38°C سێشەممە 05 تشرینی دووەم 22:14

پووتین له‌ سبه‌یه‌وه‌ هه‌نارده‌كردنی غاز بۆ ئه‌وروپا ڕاده‌گرێت

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ڕووسیا ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی له‌ سبه‌ی هه‌ینییه‌وه‌ هه‌نارده‌كردنی غاز بۆ ئه‌وروپا ڕاده‌گرێت ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ به‌های غازه‌كه‌ به‌ پاره‌ی ڕۆبل نه‌ده‌ن به‌ ڕووسیا.

ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند: شه‌ڕی ئابووری به‌رامبه‌ر ڕووسیا چه‌ند ساڵێكه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌ و وڵاتانی ڕۆژئاوا هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ شێوازی جیاواز سزا به‌سه‌ر ڕووسیا بسه‌پێنن.

ڕاشیگه‌یاند: ئامانج له‌ سزاكانی ڕۆژئاوا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕێگه‌ له‌ پێشكه‌وتنه‌كانی مۆسكۆ بگرن، بێگومان ئه‌مه‌ریكاش قازانجێكی زۆر ده‌كات له‌ ناسه‌قامگیری جیهان.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا و ڕۆژئاواییه‌كان پاره‌ی ڕۆبلمان پێ نه‌ده‌ن، ئه‌وا هه‌ناده‌ركردنی غاز به‌ته‌واوی ڕاده‌گرین.

ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌وروپا به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌ پیشه‌سازی و پێشكه‌وتندا پاشه‌كشه‌ی زۆری كردووه‌ و كارمه‌ند و كرێكارێكی زۆر كاریان له‌ده‌ستداوه‌.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.