پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە چەند ڕێنماییەکانی تایبەت بە بەرزڕاگرتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی خستەڕوو.
پارێزگای هەولێر لە نووسراوێکدا کە واژۆی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێری لەسەرە کە چەند ڕێنماییەکی تایبەت بە بەرزڕاگرتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی تێدا هاتووە، لە ڕێنماییەکان خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان قەدەخە کراوە.
دەقی ڕێنماییەکانی پارێزگای هەولێر:-
1-ئەو چێشتخانانەی کە لە مانگی ڕەمەزان کراوەن، دەبێت ڕەچاوی ڕێزگرتن لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بکەن.
2-پابەندبوون بە نەخواردن و نەخواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان قەدەخەکردنی پێشەکەشکردنی خواردن و خواردنەوە لە سەرجەم فەرمانگە میدیاییەکان.
3-فرۆشتن و پێشکەشکردنی خواردنەوە کحوولییەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە.
4-لێژنەکانی قایمقامییەت و تەندروستی و ئاسایشیی ئابووری و چاودێری بازرگانی ڕاسپێردراون بۆ ڕێگرتن لە قۆرخکاری و کۆنتڕۆڵکردنی نرخ و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی تەندروستی.
5-ڕێگەگرتن لە داخستنی شەقام و شوێنە گشتییەکان و پارک و باخچەکان بۆ مەبەستی یاریکردن و نێرگەلەکێشان و پێشکەشکردنی خواردن.
6-قایمقامییەت بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی و تەندروستی پۆلیسی هاتووچۆ و هێزە ئەمنییەکان ڕاسپێردراون بە دانانی پلانی بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.