Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 18:36

سەرۆکی حکوومەت پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێ‌نجشەممە پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی و ئاشووری (ئەکیتۆ) بڵاوکردەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی لە کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان دەکات و نووسیویەتی "جەخت لە گرنگیی برەودان و بەهێزترکردنی کەلتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێم دەکەینەوە."

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-

بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی بابلی -ئاشووری ( ئەکیتۆ) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کلدانی ، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ساڵی شادی و خۆشی و ئارامی بێت بۆ کوردستانییان و جیهان بەگشتی.

لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە جەخت لە گرنگیی برەودان و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە .

جەژنی ئەکیتۆ پیرۆز بێت و هیوادارم هەموو ساڵێک بە خۆشی ئەم یادانە بکەینەوە.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.