سه‌رۆكی ئۆكراینا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ناوی چه‌ند فه‌رمانده و پله‌دارێكی سه‌ربازی له ده‌زگای ئاسایشی وڵات ئاشكرا كرد كه دوورخراونه‌ته‌وه و پله سه‌ربازیشیان لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی خیانه‌ت له وڵات و گه‌لی ئۆكراینا.
ڤلادیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا ناوی دوو فه‌رمانده‌ی باڵای وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه له پله‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه ئه‌وانیش بریتین له: جه‌نه‌ڕال نۆمۆڤ ئه‌ندرێ ئۆلیهۆڤیچ سه‌رۆكی پێشووی ئاسایشی ناوه‌خۆ له ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی، كریڤۆرۆشكۆ سێرهی ئه‌لیكسانده‌رۆڤیچ سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای ئاسایشی ئۆكراینا له ناوچه‌ی خیرسۆن.
زیلینسكی ئاشكراشی كرد كه چه‌ندان پله‌دار و سه‌ربازی تریش له‌نێو ڕیزه‌كانی ئاسایش و سوپا هه‌ن خیانه‌تیان كردووه، به‌ڵام كاتی به‌رده‌ستی نییه بۆ سزادان و ڕاگه‌یاندنی ناوی هه‌موویان، جه‌ختیشی كرده‌وه كه له كاته‌كانی تردا سه‌رجه‌م خیانه‌تكاران سزا ده‌دات.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و پله‌دار و سه‌ربازانه‌ی كه فه‌رمانه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ خزمه‌تكردنی ئۆكراینا و پاراستنی گه‌ل پێشێل ده‌كه‌ن، به دڵنیاییه‌وه سزا ده‌درێن و بێبه‌ش ده‌كرێن له پله‌كانیان.
جێی باسه له ڕۆژی 24ی شوباتی ڕابردووه‌وه هێرشی سه‌ربازی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه و تا ئێستاش شه‌ڕ له زۆربه‌ی ناوچه‌كان و ته‌نانه‌ت نزیك شاری كیێفی پایته‌ختی ئۆكراینا به‌رده‌وامی هه‌یه و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران سه‌رباز له هه‌ردوو كوژران و ملیۆنان خه‌ڵكیش بوونه‌ته ئاواره و په‌نابه‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.