ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی سیاده دوای خستنه‌ڕووی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا جه‌ختیان له پابه‌ندبوون به هاوپه‌یمانی ڕزگاركردنی نیشتمان كرده‌وه.
له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌ی پارتی و هاوپه‌یمانی سیاده هاتووه كه پێشنیازه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در بۆ خێراپێكهێنانی حكوومه‌تێكی به‌هێز به‌رز ده‌نرخێنین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه ئاڵۆزانه‌ی كه ئێستا ڕووبه‌ڕووی گه‌لی عێراق ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئێمه جه‌خت له شه‌راكه‌تی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ برایانی فڕاكسیۆنی سه‌در ده‌كه‌ینه‌وه و ته‌ئكیدیش ده‌كه‌ینه‌وه كه بێ هاوبه‌شی و شه‌راكه‌تی ئه‌وان، حكوومه‌تی به‌هێز له عێراق پێك ناهێنرێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی سیاده به ڕوونی ڕایده‌گه‌یه‌نین كه پابه‌ندین به هاوپه‌یمانی ڕزگاركردنی نیشتمان وه‌ك هیوایه‌ك كه ئێستا عێراقییه‌كان چاوه‌ڕوانین.
هه‌روه‌ها نووسراوه: پێداگیری له دیالۆگی نیشتمانی بنیاتنه‌رانه له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه دوور له ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌ی وڵات بگات به كه‌نارێكی ئارام.
له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌ی پارتی و سیاده هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌دراوه: جه‌خت له لێكتێگه‌یشتنی برایانمان له‌نێو ماڵی شیعه ده‌كه‌ینه‌وه بۆ گفتوگۆ و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌ربژێری فڕاكسیۆنی سه‌در بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی به‌رنامه و په‌یڕه‌وی وه‌زاری كه له‌گه‌ڵ دۆخی وڵات بگونجێ و له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م لایه‌ن و هێزه سیاسییه‌كانیش پشتگیری بكرێ.
جێی باسه شه‌وی ڕابردوو موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا مۆڵه‌تی 40 ڕۆژی دا به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و لایه‌نه‌كانی تری عێراق بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ به‌بێ به‌شداری ئه‌وان و داواشی له به‌رپرس و لایه‌نگرانی ڕه‌وته‌كه‌شی كرد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ڕێگرییان لێ نه‌كه‌ن و ده‌ست له كاروباره‌كانیان وه‌رنه‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.